ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

لە تورکیا ١٠٣ کەس بە تاوانی مادەی هۆشبەر دستگیر کران

 

لە  هەڵمەتێکی تایبەت بە ماددەی هۆشبەر، 103 کەس لە تورکیا و باکووری کوردستان دەستبەسەرکران.

عەلی یەرلیکایا، وەزیری نێوخۆی تورکیا دەڵێت، لە زنجیرە هەڵمەتی نارکۆچەلیک-29 کە لە 17 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان بەڕێوەچوو، 103 بازرگان و بەکارهێنەری ماده‌ی هۆشبەر دەستبەسەرکران.

بەگوێرەی راگەیەندراوی یەرلیکایا، 45 لەو کەسانە بە بڕیاری دادگا زیندانیکران و 36 کەسی دیکەش بە مەرج ئازادکران. هاوکات لێکۆڵینەوە لەبارەی ئەوانی دیکە بەردەوامە.

وەزیری ناوخۆی تورکیا راشیگەیاند، لە هەڵمەکەدا زیاتر لە یەک تۆن ماددەی هۆشبەر و زیاتر لە چوار هەزار حەبی کارتێکەر دەستیان بەسەردا گیرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

یاسین

کۆمپانیای Google هاوبەشی لەگەل دوو کۆمپانیای گەورە دەکات

یاسین

بۆمبێكی چێندراو له‌ ناوچه‌ی (ئه‌لمیزه‌)ی دیمه‌شق ته‌قییه‌وه‌

یاسین