zagros news agency

وەزارەتی کارەبا: 75 مێگاوات بەرهەمی کارەبا بە وزەی خۆر چووەتە واری جێبەجێ کردنەوە

کۆمپانیایەکی چینی وەبەرهێنان لە کەرتی کارەبای هەرێمی کوردستان دەکات و پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر پێشکەش دەکات.

وەزارەتی کارەبا بڵاوی کردەوە: “کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری کارەبا، پێشوازی لە میس لی، بەرپرسی گەورە کۆمپانیای پۆشنی چینی و شاندی یاوەری کرد، کە بەمەبەستی ئەنجامدانی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر سەردانی وەزارەتیان کردووە.”

ئاماژه بەوەش کراوە: “وەزیری کارەبا پاڵپشتیی و کارئاسانی وەزارەتی کارەبای بۆ دانانی وێستگەی کارەبا بە سیستەمی وزەی خۆر خستەڕوو.”

جەختیش کراوەتەوە: “وەزیری کارەبا ئامادەیی وەزارەتیشی نیشاندا بۆ پێشکەشکردنی کارئاسانی بۆ کۆمپانیاکانی کارەبا کە ئێستا 20 مێگاوات کارەبا لە پڕۆژەکانی وەزارەت و کەرتی تایبەت بەرهەم دەهێندرێت و بەبڕی 75 مێگاواتی دیکە چووەتە واری جێبەجێکردنەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بۆ کاروباری وزە نەهێشتنی ئاستەنگەکانی هەناردنەکردنەوەی نەوتی هەرێم تاوتوێ دەکەن

دڵشاد

سەرۆك بارزانی پێشوازیی لە ژمارەیەك ئەمیر و سەرۆك هۆز و كەسایەتیی هۆزەكانی پارێزگاكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق دەكات

یاسین

بە گوژمەى نزیکەى (300 ملیۆن دینار) چارەسەرى گرفتى بارزۆرى کارەباى نیشتیمانى هەردوو قەزایی بنەسڵاوە و قوشتەپە و ناحییەى دارەتوو کرا

دڵشاد