zagros news agency

وەزارەتى کارەبا: پلانمان هەیە بۆ دروستکردنی سێ وێستگەی سۆلەر

 

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیان، کە پلان هەیە بۆ دروستکردنی سێ وێستگەی سۆلەر، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک کە هەر یەکەیان توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای بەردەوامی هەیە.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: لە وەرزی گەرمادا خواست لە سەر کارەبا زیاد دەکات و رێژەکەی زۆر بەرز دەبێتەوە، بۆ ئەمسال ئامادەکاریمان کردووە بۆ وەرزی گەرما، تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم ئامادەسازی بۆ کارپێکردنی یەکەیەکی کارەبا لە هەولێر  دەکەن، کە بە گازوایل کار دەکات و 120 مێگاوات کارەبای هەیە.

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان گووتی: بەرهەمهینانی کارەبا نزیکەی حەوت هەزار و 500 مێگاواتە، هۆکاری بەکارنەخستنی ئەم مێگاواتانە نەبوونی غازی سروشتی پێویستە بۆ کارپێکردنیانە.

ھەروەھا ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە پلانمان هەیە بۆ دروستکردنی سێ وێستگەی سۆلەر، لە سلێمانی، هەولێر و دهۆک کە هەر یەکەیان توانای بەرهەمهێنانی 25 مێگاوات کارەبای بەردەوامی هەیە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

حکوومەتی عێراق قەرزداری حکوومەتی هەرێمی کوردستانە

یاسین

‎قادر حه‌سه‌ن بۆ زاگرۆس: بڕیاری سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌هاناوه‌چونی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ری خست ژیان و سەلامەتیی هەر تاکێکی ئەم نیشتمانە لە سەرووی هەموو ئەولەویەتێکەوەیە

گوران

پەیامێکی پیرۆزبایی لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین