zagros news agency

داواکاری گشتیی ئێران: بڵاوکردنەوەی دەنگۆ دەربارەی کوژران ئیسماعیل هه‌نیە سزای لەسەرە

 

داواکاری گشتیی ئێران هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان، بڵاو کردنەوەی هەر بابەتێکی پەیوەندیدار بە کوژرانی ئیسماعیل هەنیە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا کە ئاسایشی دەروونیی کۆمەڵگا بخاتە مەترسییەوە، ڕووبەڕووی بەدواداچوونی یاسایی دەکرێتەوە.
داواکری گشتیی ئێران بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندراوێک، ئاماژەی بەوە کردووە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و دەزگاکانی راگەیاندن لە ژێر چاوەدێریی لایەنە پەیوەندیدارەکاندان و بڵاو کردنەوەی هەر جۆرە دەنگۆیەک کە ئاسایشی دەرووسنیی کۆمەڵگا تێک بدات دەبێتە هۆی بەدواداچوونی دامودەزگا دادوەرییەکان.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەو کەسانەی بە لێدوانی نابەرپرسانە یا بڵاوکردنەوەی بابەتی ناڕاست و سووکایەتیکردن، ئاسایشی دەروونیی کۆمەڵگا تێک بدەن، بە گوێرەی یاسا هەڵسوکەوتیان لەگەڵ دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دووسایدی حاجی ئۆمەرانی كردەوە

یاسین

سەرۆکی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستان سەرەخۆشی لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات

سەڵاح

ئێران؛ قەیرانی وزە و ئاو فەرمانگەکانی چەندین پارێزگای داخست

سەڵاح