ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى عه‌بدولخالق فايه‌ق ده‌كات

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ينى 2024/8/2، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز دژوار فايه‌ق، سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆيان و بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان كرد بۆ كۆچى دواييى برايان تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه‌ى دێرين و كه‌سايه‌تيى ديارى كه‌ركووك خوالێخۆشبوو عه‌بدولخالق فايەق.

به‌ڕێزيان وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى و هاوسۆزى، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز دژوار فايه‌ق سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌كه‌يان بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌ خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی نێچیرڤان بارزانی لە یادی 16ی ئابدا

یاسین

نیکی هیلی له‌ ركابه‌ری تره‌مپ پاشەكشەی کرد

سەڵاح

ئیسرائیل مزگەوتێک و قوتابخانەیەکی بۆردومان کرد نزیکەی 120 کەس کوژراون و برینداربوون

سەڵاح