ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەنگلادیش… لە چەند رۆژێكی خۆپیشاندانەكاندا 300 كەس كوژران

 

نزیكەی مانگێكە لە شاری دەكای پایتەختی بەنگلادیش، ناڕەزایی فراوان دەستی پێكردووە و هێزە ئەمنییەكان و پۆلیسیش زۆر بەتوندی رووبەڕووی خۆپیشاندان بوونەتەوە و ئاستی توندوتیژییەكانیش هێندە بەرزە كە بەپێی راپۆرتی ئەمڕۆی دەزگاكانی پۆلیس و ناوەندەكانی تەندروستی، ئەمڕۆ دووشەممە ژمارەی كوژراوان گەیشتە 300 كەس هەم لە پۆلیس و هەم لە خۆپیشاندەران، ئەمە پاش ئەوەی تەنیا دوێنێ یەكشەممە لە خۆپیشاندانەكاندا 94 كەس كوژران.

جێی باسە خواستی سەرەكیی خۆپیشاندەران وەك لە میدیاكانەوە باس دەكرێت، دەست لەكاركێشانەوەی (شێخە حسەینە)ی سەرۆكوەزیرانە كە ئێستا تەمەنی 73 ساڵە و ئەوە بۆ ١٥ ساڵ دەچێت لە لوتكەی دەسەڵاتی ئەو وڵاتەدایە.

پیجۆی باساك جێگری پشكنەری گشتیی پۆلیس، ئەوانەی ناڕەزایی دەردەبڕن بە (تیرۆریست) لەقەڵەم دا و گوتی: ”دوێنێ پەلاماری بنكەیەكی پۆلیسیان داوە و 11 پۆلیسیان كوشتووە.“

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە جەژندا 29 رووداوی ئاگركەوتنەوەمان هەبوو

سەڵاح

دیپلۆماتکارانی سویسرا لە عێراق بەهۆکاری ئەمنی لە هۆتێل دەمێننەوە

سەڵاح

‎گوتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەران: پەنابەرانی سووریا دەبێ بە خواستی خۆیان بگەڕێنەوە

گوران