ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

راگەیندراوێك لە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران

 

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز کەسێکی فێلبازی بە ناوی(شێخ هاروون)دەستگیرکرد.
دوای هەبونی زانیاری لەسەرکەسێکی فێلباز بەناوی (سحرو جادووی شێخ هاروون بەگرنتی )لە دەرەوەی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز دێتە ئەو سنورە بە ناوی سحرو نوشتەو جادوو فێل لە خەلکی دەکات، لەلایەن کارمەندانی سنوری بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز دوای دانانی بەرنامەیەکی تۆکمە چاودێریکردنی وورد لە رێکەوتی ٢٠٢٤/٨/١ توانیان کەسێک دەستگیر بکەین بە ناوی (ن. ع.س) کە لە دەرەوەی سنوری قەزای رواندز هاتبوو بۆ فیل کردن لە هاولاتیان هەر لەدوایی دەستگیرکردنی بەرێز دادوەری لێکۆلینەوەی رواندز ئاگادارکرایەوە دەست بەلێکۆلینەوەیەکی وورد کرا تۆمەتبار دانی بەوە دانا کەخۆی کردووە بە شێخ ئەکاوەنتی لەتۆرە کۆمەلایەتیەکانی سناپ چات و تیک تۆک بەناوی (شێخ هاروون )داناوە ماوەی نزیکەی دوو سالە فێڵ لە خەڵك دەکات بەناوی سحرو جادوو لەبەرامبەر وەرگرتنی پارە ودروست کردنی پەیوەندی لەگەل ئافرەتان فێڵی لەزۆر خەڵك کردووە لە شارە جیا جیا کانی هەرێمی کوردستان.
ووتەی بەشێك لەوکەسانە وەرگیراوە کەفێڵیان لێ کراوە، بۆیە رێکاری یاسایی گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای یاسایی.
داواکارین لەهاولاتیانی بەرێز، خۆیان بپارێزن لەو ئەکاوەنت و سناپ چات و تیک تۆکی بە ناوی نوشتەو سحر و جادوو .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سۆران – بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رواندز
١٠ی ٨ ی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سالی ٢٠٢٤ نرخی زێر بەرزدەبێتەوە

گوران

پرۆفیسۆرێکی ڕووسیا: ڕەنگە هێرشی ئیسرائیل بۆ ئێران تەکنەلۆژی بێت نەک سەربازی 

سەڵاح

ڕووسیا لە قونەیتەرە خاڵێکی سەربازیی لە نێوان سوپای سووریا ئیسرائیلدا دانا

یاسین