zagros news agency

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی ھۆشداری دەداتە ئەمریکا

گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ھۆشداری ئەوەی دا، ئەگەر ئەمریکا ئاسمانی عێراق بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران بەکار بھێنێت، ئەوە ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی نایەت.

ھەماھەنگی گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق کە ژمارەیەک گرووپی چەکدار نزیک لە ئێران لەخۆدەگرێت لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە گرووپی مقاوەمە، پابەندی ھیچ کۆتوبەندێک نابن، ئەگەر ھێزەکانی ئەمریکا جارێکی دیکە ھێرش بکاتە سەر گرووپ و چەکدارانی بەرەی مقاوەمە لە عێراق.

ھۆشداری ئەوەشی داوە کە ئەگەر ئەمریکا ئاسمانی عێراق بەکار بھێنێت بۆ ھێرشکردنە سەر ئێران، ئەوە ھێرشەکانیان بۆ سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی نایەت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ڕۆژی ٣١ی تەممووزی ڕابردوو لە ھێرشێکی ئاسمانی ھێزەکانی ئەمریکا بۆسەر بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە بابل، چوار چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون دواتر لە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە بە ئاراستەکردنی مووشەک، ھێرشکرایە سەر بنکەی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کە ڕاوێژکارانی سەربازیی ئەمریکای تیایدا جێگیرکراون.

پێشتریش وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە لە ئاکامی ھێرشە مووشەکییەکەی سەر بنکەی عەین ئەسەد، ژمارەیەک سەربازیی ئەمریکا، برینداربوون.

AA

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزیری بەرگریی تورکیا: کشانەوەی پەکەکە لە تورکیا زۆر گرنگە

یاسین

ئیداره‌ی کۆچبه‌رانی ئەمریکا نزیکه‌ی 400 ئێرانیایی ده‌نێرێته‌وه‌ بۆ وڵاته‌که‌یان

سەڵاح

بەقایی: ئێران دەستوەردان لە دانوستانەکانی ئاگربەستی غەززەدا ناکات

یاسین