ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

چوار هۆکار واتلێدەکەن هەڵوژە بخۆیت

هەڵوژە یەکێکە لە باشترین میوە هاوینەییەکان، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و ڕیشاڵەکان سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە و چارەسەری چەندین کێشەی تەندروستی دەکات.

هەڵوژە جگە لەوەی وەک میوە دەخورێت لە دروستکردنی شیرینیەکاندا بەکاردەهینرێت و بە وشککراویش سوودی تەندروستی زۆری هەیە، ئەم چوار هۆکارە واتلێدەکەن هەڵوژە بەشێکی سیستمی خۆراکیت بێت:

-سەرچاوەیەکی سەرەکی ڤیتامینەکانە، تایبەتمەندی دژەهەوکردن و میکرۆبی هەیە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە و شەکرە کەمدەکاتەوە.

-دەوڵەمەندە بە ئاو و ڕیشاڵ یارمەتی کرداری هەرس، گەدە و جوڵەی ڕیخۆڵەکان دەدات، چارەسەری قەبزی دەکات.

-ڕێژەیەکی کەم شەکری سروشتی تێدایە، یارمەتی دەردانی هۆرمۆنێک دەدات ڕێژەی شەکری خوێن هاوسەنگ دەکات و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی دەکات.

-توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی دڵ و بۆریەخوێنەکان هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی ڕێژەی کۆلسیتڕۆڵ دەدات کە هۆکارێکە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیانەكانی گەرمكردنەوەی خواردنی خێرا

lana

بنگەهێ چارەسەریا نەخۆشیێن شەکرێ و رژینا ل نەخۆشخانا ئازادی هاتە ڤەکرن

یاسین

هەنگاوەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشی شێرپەنجە

lana