zagros news agency

نۆ تۆمەتبار لە بەغدا دەستگیرکران کە یەکێکیان ڕفێنەر بووە

پۆلیسی فیدراڵی دەستگیرکردنی نۆ تۆمەتبار و ئازادکردنی ڕفێندراوێکی لە بەغدا ڕاگەیاند.

پۆلیس فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، “لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێکدا هێزێکی لیوای بیستەمی فیرقەی پێنجەمی پۆلیسی فیدراڵی توانیویەتی گومانلێکراوێک بە تۆمەتی ڕفاندن لە ناوچەی ‘سەعلەبە’ دەستگیر بکات و ڕفێندراوەکەش ئازاد بکات“.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ” یەکەکانی فیرقەی پێنجەم توانیویانە 8 تۆمەتباری دیکە لە ناوچەکانی  ‘دەسیم و شاری سەدر’  دەستگیر بکەن“.

لە ڕاگەیەندراوەکەی پۆلیسی فیدراڵی ئاماژە بەوەشکراوە کە “هێزێکی لیوای بیستەم ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانیان لەسەر چەکی بێ مۆڵەت لە ناوچەی کارگەکانی حوسێنیە ئەنجامداوەم کە لە ئەنجامدا کڵاشینکۆف، دەمانچە و 2 کۆگای تەقەمەنی دۆزرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عێراق به هێڵێکی دەریایی مەودای نێوان سێ وڵات لەڕێگەی بەسڕەوە کورت دەکاتەوە

یاسین

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سوودانی: بە زووترین کات دەست بە ھەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان بكەن

سەڵاح

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سوپاسى توركيا ده‌كات

سەڵاح