zagros news agency

ئێستا لە ئێران گەنجان زیاتر تووشی نەخۆشی دەبن

سەرۆکی ئەنجومەنی پزیشکانی پسپۆڕی هەناو لە ئێران دەڵێت، تەمەنی نەشتەرگەیی دڵ لەم وڵاتە گەیشتووەتە ژێر تەمەنی ٤٠ ساڵی.

دکتۆر ئیرەج خەسرەونیا بە میدیای ئێرانی ڕاگەیاندووە، پێشتر کەسانی بەتەمەن تووشی نەخۆشییەکانی دڵ دەبوون و کەسانی سەرووی ٥٠ ساڵ نەشتەرگەریی دڵیان بۆ دەکرا، بەڵام ئێستا بەشێکی بەرچاوی گەنجانی ٣٠ بۆ ٣٥ ساڵی تووشی نەشتەرگەریی دڵ دەبن و لەژێر چاودێریی چڕدا دەمێننەوە.

ئەم پزیشکە پسپۆڕە دەڵێت، هۆکاری سەرەکیی ئەمنەخۆشیانه‌ی وەک پەستانی خوێن، نەخۆشییەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ، شەکرە و چەوریی جگەر به‌هۆی بەکارهێنانی سیستەمی خۆراکی هەڵەوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەگەری کشانەوەی کەشتییەکانی هێزی دەریاییی ئەڵمانیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەیە

سەڵاح

بانکی ناوەندیی عێراق: قەبارەی دراوی بڵاوکراوە بۆ زیاتر لە 112 تریلیۆن دینار بەرزبووەتەوە

گوران

مارسێلۆ دەگەڕێتەوە مەدرید

یاسین