zagros news agency

سوودە تەندروستییەکانی زەیتی نەعنا

نەعنا یەکێکە لەو سەوزەواتانەی لەهەموو جیهاندا بەشێوەیەکی بەرچاو بەکاردەهێنرێت، تام و بۆنێکی تایبەت و سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە، زەیتی نەعنا بەهەمان شێوە سوودێکی زۆری بۆ تەندروستی هەیە دەتوانرێت لە بەشێکی زۆری خواردن، شیرینی و خواردنەوەکاندا بەکاربهێنرێت.

زەیتی نەعنا بەیەکێک لە باشترین چارەسەرە سروشتییەکان دادەنرێت، غازات، ئاوسان و ئازاری سک، کێشەکانی گەدە و کۆڵۆن کەمدەکاتەوە، سوودێکی زۆری بۆ کرداری هەرس هەیە و ڕێگری لە ترشەڵۆکی گەدە دەکات.

لەگەڵ ئەوەشدا وەک چارەسەرێک بۆ نەخۆشیە ئەنفلۆنزایەکان، سەرمابوون، هەوکردنی ماسولکەکان و سەرئێشە بەکاردەهێنرێت، بەڵام زەیتی نەعنا وەک هەموو زەیتەکانی دیکە زۆر بەهێزە نابێت ڕاستەوخۆ بەکاربهێنرێت پێویستە ڕوونبکرێتەوە و دواتر بەکاربهێنرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

شەش خواردن یارمەتی گەشەکردنی مێشکی منداڵ دەدەن

lana

توێژینەوەیەک: وەرزش و چاڵاكی جه‌سته‌یی تووشبوون به‌ خه‌ڵه‌فان كه‌مده‌كاته‌وه‌

lana

ئەو خۆراکانەی پڕۆتینێکی زۆریان تێدایە

lana