zagros news agency

بەرشەلۆنە جێگرەوەی شتیگن دیاریدەکات

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا دووپاتیکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە ئیدارەی وەرزشی بارسێلۆنا دانیشتنێکی یەکلاکەرەوە ئەنجام دەدات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر فایلی جێگرەوەی مارک ئەندرێ تێری گۆڵپارێزی ئەڵمانی شتیگن.
تێر ستیگن لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاریال لە لالیگا تووشی پێکانێکی سەخت بوو، پشکنینەکانیش دەریانخست کە پچڕانی ڕیشاڵی پاتێلاری ئەژنۆی بووە، هەروەها لە بەرشەلۆنە نەشتەرگەری بۆ کراوە.
گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەیەکی کەمتر لە هەشت مانگ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە. بەمەش نزیکە دڵنیابێتەوە کە وەرزەکەی تەواو بووە و بەرشەلۆنە ناچار دەکات بەدوای جێگرەوەیەکدا بگەڕێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرگریی شارستانیی هەولێر: لە جەژندا 29 رووداوی ئاگركەوتنەوەمان هەبوو

سەڵاح

لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٠٠ فەلەستینی لە غەززە کوژران

یاسین

سەرۆک بارزانی و سەرۆکی تەیار (غەد)ـی سووریا تاوتوێی بارودۆخی سیاسی و ئەمنیی ناوچەکەیان کرد

سەڵاح