zagros news agency

تورکیا: بە توندی وڵامی دەستدرێژی یۆنانمان داوەتەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیەندراوێکدا  بڵاوی کردەوە، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە وەڵام‌نەدانەوەی لوبنان بە یۆنان دەکەن، لە ڕاستیەوە دوورن. 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دەڵێت: لەهەموو ئاستەکاندا تورکیا بەتوندترین شێوە کاردانەوەی بۆ ئەو پێشێلکارییانە هەبووە و رێکارە دیبلۆماسییەکان گیراونەتەبەر. جەختیش لەوەکراوە، هەموو ئەو دەنگۆیانە کە لەوبارەیەوە بڵاوکراونەتەوە، دوورن لەراستی و هەوڵی چەواشەکاریین.

راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا دوای ئەوە دێت لە چەند پێگە و ماڵپەڕێک باس لەوە کرابوو، هێزی دەریایی یۆنان سنووری ئاویی تورکیای بەزاندووە و دەستی بەسەر ژمارەیەک دوورگەدا گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە چیای سەفین پڕۆژەیەکى گەورەى گەشتیاری جێبەجێ دەکرێت

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەت پێشوازی له‌ شاندێکی ژاپۆنی دەکات

سەڵاح

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح