zagros news agency

هەولێر.. پرۆژەی قیرتاوكردنی ڕێگەی سەرەكيی گەڕەكی زیلان جێبەجێ دەكرێت

 

پرۆژەكانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا، پرۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی سەرەكیی گەڕەكی زیلان لە شاری هەولێر جێبەجێ دەكرێت.

پڕۆژەى قیرتاوکردنى شەقامى سەرەکیى گەڕەكی زیلان، بە گوژمەى 140 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەى 15%ى سەرۆکایەتیى شارەوانىیی هەولێر، بە درێژیی 500 مەتر و بە ڕووبەری 5 هەزار مەتردووجا، دەست بە جێبەجێکردنى کراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 30ی 9ی 2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەگەڵ هەریەك لە جێگرى پارێزگار و سەرۆکى شارەوانیی هەولێر و بەڕێوەبەرى شارەوانیىی چوار، پرۆژەكەیان بەسەر كردەوە.

كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە هەموو دەڤەر و ناوچەكانی هەرێمی كوردستان، سەرباری ئاستەنگە ئابوورییەكان، پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی بەردەوامە، ئەمەش هەموو لایەنە خزمەتگوزارییەكانی گرتووەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

یوسف ئەمین لە هەڵبژاردەی عێراق دادەبڕێت

یاسین

ئیسرائیل: قوبەی ئاسنینی ئیسرائیل بەرگرییەکی باشی کردووە

یاسین

ئای شۆو سپید بە گۆرانییەکی نوێ جیهانی تۆپی پێ سەرسام دەکات

ART