zagros news agency

سوپای لوبنان ڕەتیکردەوە لە خاڵە سنووریەکان کشابێتەوە

دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک باسیان لە کشانەوەی سوپای لوبنان کرد لە هەندێک خاڵی سنووری ئیسرائیل، بەڵام سوپای لوبنان ئەو بابەتەی ڕەتکردەوە.
سوپای لوبنان ئەمرۆ سێشەممە لە بەیاننامەیەکدا جەختی لەوە کردەوە، “هەندێک لە میدیاکان زانیاری نادروستیان سەبارەت بە کشانەوەی سوپا لە بنکە سنوورییەکانی باشوور بۆ چەند کیلۆمەترێک بەهۆی ئامادەکارییەکانی ئیسرائیل بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەناو خاکی لوبناندا بڵاوکردەوە”.
ڕوونیکردەوە کە “یەکە سەربازییەکان کە لە باشوور جێگیرکراون، جێگیرکردنەوەی هەندێک خاڵی چاودێری پێشەوە لە چوارچێوەی کەرتە دیاریکراوەکانی بەرپرسیارێتی خۆیاندا جێبەجێ دەکەن”.
جگە لەوەش ئاماژەی بەوەدا کە “هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ هێزە کاتیەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، یونیفیل، بەردەوامە”.
درەنگانی شەوی دووشەممە، 30-09-2024، سوپای ئیسرائیل هێرشێکی “سنووردار”ـی وشکانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەست پێ کرد بە مەبەستی “لەنێوبردنی ژێرخانی سەربازیی و مووشەکیی حزبوڵلای لوبنانی” و گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانی ئیسرائیلی بۆ باکووری وڵاتەکەیان.
سوپای ئیسرائیل، پێشتر لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، هێزەکانی فیرقەی 98 و لیواکانی کۆماندۆ و پەرەشوتەوان و لیوای 7ی زرێپۆش بەشداریی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی باشووریی لوبنان دەکەن.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

وزیری دادی تورکیا: داواکاری بۆ دیداری دووهەم لەگەڵ ئۆجالان پێشکەش نەکراوە

یاسین

ئەمریکا و بەریتانیا ھێرشی ئاسمانییان کردە سەر حووسیەکان

یاسین