ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کارڤاخال لە لێدوانێکدا لەسەر بڕیارەکەی ڕیال مەدرید: باشترین یانەی جیهان

 

دانی کارڤاخاڵی ئیسپانی، ئەستێرەی یانەی ڕیال مەدرید، لێدوانێکی لەسەر بڕیارەکەی ئیدارەی مێرێنگێ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دا، دوای چەند کاتژمێرێک لە یارییەکەی بەرامبەر ڤیاریال تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بەمەش تا کۆتایی وەرز ئامادەنەبوو.
یانەی ڕیال مەدرید ڕۆژی یەکشەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەو پشکنینانەی لەلایەن خزمەتگوزاریی پزیشکی یانەکەوە بۆ دانی کارڤاخال یاریزانەکەمان ئەنجامدرا، دەرکەوت کە دڕانی بەستەرە خاچدارەکەی پێشەوەی هەیە، ئەمە جگە لەوەی دڕانی بەستەری لاوەکی دەرەکی یانەی… ئەژنۆی، و دڕان لە ڕیشاڵی ماسولکەی پۆپلیتیۆس لە قاچی ڕاستیدا “.

هەواڵی پەیوەندیدار

مانچستەر یونایتد ماگوایەری تووشی شۆک کرد

یاسین

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

sirwan

کاتی ئاهەنگگێڕانی ریال مەدرید دیاریکرا

sirwan