ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح: خه‌ڵك هه‌یه‌ پارتی نییه‌ به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی بدات

كاندیدی ژماره‌ ٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر رایگەیاند، کە ئه‌و ئارامییه‌ی ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین نیعمه‌تێكه‌ و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین، هه‌ر بەهۆی ئه‌و ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ی پارتییه‌.

ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح، كاندیدی ژماره‌ ٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: هاولاتیان بە گەرمووگوریەوە پێشوازی لە کاندیدامی پارتی دوکەن، مێژووی خزمەت و ئاوەدانیە، پارتی دیموکراتی کوردستان، سیمبولی پێشکەوتن و خزمەتکردنە.

هەروەها ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د نوح، كاندیدی ژماره‌ ٥ی لیستی ١٩٠ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بازنەی ھەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە داوا له‌ ده‌نگده‌ران ده‌كه‌م بچنه‌ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و لیستی پارتی هه‌ڵبژێرن، ئه‌و ئارامییه‌ی ئێمه‌ تێیدا ده‌ژین نیعمه‌تێكه‌ و نابێت له‌ده‌ستی بده‌ین، هه‌ر بەهۆی ئه‌و ئارامی و ئاوه‌دانییه‌ی پارتییه‌، خه‌ڵك هه‌یه‌ له‌ حزبه‌كه‌ی ئێمه‌ش نییه‌، به‌ڵام ئاماده‌یه‌ ده‌نگ به‌ لیستی ١٩٠ی پارتی دیموكراتی كوردستان بدات.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

لە تورکیا ٣٣کەس بەتۆمەتی ئەندامبوون لە پەکەکە دەستبەسەر کران.

سەڵاح

پرۆسەی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان رادەگیرێت

سەڵاح

کۆریای باكوور پاشماوەی ئاژەڵ فڕێ ‌داتە خاکی دراوسێکەی

سەڵاح