ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

به‌ هۆى زریانێكه‌وه‌ ملیۆنان ئه‌مریكی ماڵه‌كانیان جێهێشت

 

بە ملیۆنان ئەمریکی لە ویلایەتی فلۆریدا هەڵدێن و ماڵه‌كانیان جێده‌هێڵن به‌ هۆى اتنی زریانی (میڵتۆن) کە بە پێنجەمین کوشندەترین و وێرانکەرترین زریانی پۆلێن دەکرێت. خێرایی با ڕەنگە لە 300 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا زیاتر بێت، ئەمەش دیاردەیەکی دەگمەنە کە دەیان ساڵە ڕووی نەداوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز، زیاتر لە پێنج ملیۆن کەس لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا بەهۆی زریانی (میڵتۆن) کە ئەمریکای گرتووەوە، ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.

ڕۆژنامەکە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمە بە گەورەترین ئۆپەراسیۆنی چۆڵکردن دادەنرێت لە مێژووی ویلایەتی ئەمریکادا. هه‌روه‌ها ڕوونی دەکاتەوە کە زیاتر لە 5.5 ملیۆن کەس لە کەنارەکانی ڕۆژئاوای فلۆریدا ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن.

دەسەڵاتدارانی ویلایەتەکە داوایان لە هاوڵاتیان کردووە بچنە پەناگەكانه‌وه‌ و گەشتی دوور نەکەن. بەپێی ڕۆژنامەکە زۆرێک لە ناوچەکان “بە چۆڵ دەردەکەون” چونکە دانیشتووان فەرمانی چۆڵکردنیان بە جددی وەرگرتووە.

لە 6ی 10ى 2024 لەگەڵ نزیکبوونەوەی زریانی میڵتۆن دەسەڵاتدارانی ویلایەتی فلۆریدا باری نائاسایییان لە دەیان پارێزگای ئەو ویلایەتە ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەسەرپەرشتیی پارێزگاری هەولێر لەیەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا خوانێک بۆ منداڵانی بێسەرپەرشت ڕێکخرا

یاسین

ڕاگەیاندراوێک لە گوتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە

یاسین

بانکێکی دیکە بەشداری لە پرۆژەی (هەژماری من) دەکات

یاسین