zagros news agency

حزبوڵڵای لوبنان کوژرانی جێگرەوەی حەسەن نەسڕوڵڵای پشت‌ڕاست کردەوە

حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاند، هاشم سەفییەدین سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبوڵڵا کوژراوە.
هاشم سەفییەدین لە سەرەتای ئەم مانگە بەهۆی بۆمبابارانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی زاحییە لە بەیرووت لەگەڵ چەندین سەرکردە و ئەندامی حزبوڵڵا بێ‌سەروشوێن ببوو.
ئیسرائیل ڕۆژی سێ‌شمە بڵاوی کردبۆوە هاشم سفیەدین لە هێرشی سوپای ئەم وڵاتە بۆسەر لوبنان کوژراوە و ئەمڕۆش حزبوڵڵا ئەم هەواڵەی پشت‌ڕاست کردەوە.
دوای کوژرانی حەسەن نەسڕوڵڵا ئەمینداری پێشووی حزبوڵڵا بڕیار بوو هاشم سەفییەدین ببێتە جێگرەوەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شیاع سوودانی عێراقی به‌جێهێشت

سەڵاح

مەکینە گریس بووەتە یەکێک لە دیارترین دەموچاوەکانی هۆلیوود

ART

پەروەردە و خوێندن لە عێراق بەرەو داڕمان دەچن

یاسین