ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق دوای هێرشەکەی ئیسرائیل هۆشداری دەدات

 

ئەمڕۆ شەممە، حکومەتی عێراق هێرشەکەی ئیسرائیلی بۆ سەر ئێران ئیدانە کرد، هاوکات هۆشداریدا لە لێکەوتە مەترسیدارەکانی دەرئەنجامی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.
بەسام عەوادی، گوتەبێژی حکوومەتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا گوتی: ئیسرائیل درێژە بە سیاسەتە شەڕانگێزەکانی و فراوانکردنی ململانێکانی ناوچەکە و شێوازی هێرشی ئاشکرای خۆی دەدات، کە ئەمجارە دەستدرێژی کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران”.
ئاماژەی بەوەش کرد، عێراق پێشتر هۆشداری دا لە دەرئەنجامە مەترسیدارەکانی بێدەنگی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە هەڵسوکەوتی دڕندانەی ئیسرائیل بەرامبەر بە گەلەکەمان لە فەلەستین، و هێرشەکانی بۆ سەر لوبنان و سووریا و ئێران”.
هەروەها “هاوپشتی و ڕاوەستانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران” دووپاتکردەوە، “هەڵوێستی پتەو و پرەنسیپی داوای ئاگربەست لە غەززە و لوبنان، و کردەوەی هەمەلایەنەی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ پشتیوانی لە سەقامگیری ناوچەکە” دووپاتکردەوە.
ئا:ج

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەردۆغان: دەمانەوێت پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سووریا ئاسایی بکەینەوە

سەڵاح

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان : بڕوای تەواوم بە زیرەکی و توانای گەنجانمان هەیە

یاسین