zagros news agency

ڕاگەیەندراوێک وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە 

  بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بنەمای ئەو ڕێکكەوتن و لێکتێگەیشتنانەی لەنێوان وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لەسەر بابەتی چارەسەرکردنی کێشە هونەریەکانی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتووەتە ئاراوە پێویستە.   

 

 ١هەموو ئەو مووچەخۆر و فەرمانبەر و خانەنشین و خاوەن پێداویستی تایبەت و وارسی شەهیدانەی تا ئێستا ( upn ) یان نییە و خۆیان لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمار نەکردووە پێویستە تا ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) خۆیان تۆمار بکەن. 

 

 ٢بڕیاری خۆتۆمارکردن لە سیستەمی بایۆمەتی هەموو ئەو فەرمانبەر و مووچەخۆرانە دەگرێتە کە بەهۆکاری جیاواز لەدەرەوەی وڵاتن یان مۆڵەتی بێ مووچە و خوێندن و هتد

 

 ٣هەر کەسێک مووچەخۆری حکومەتی هەرێم بێت و تا بەرواری ( ٢٠٢٤/١١/٢٠ ) کۆدی بایۆمەتری نەبێت، لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە مووچەکەی ڕادەگیرێت و خۆی بەرپرسیار دەبێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی دەکات

سەڵاح

ئه‌مه‌ریكا گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیسرائیل هه‌ڵكردووه‌ تاوه‌كوو له‌ عێراق بدات

سەڵاح

بارانبارینى به‌خوڕ ناوچه‌كه‌ ده‌گرێته‌وه‌ و زیاتر له‌ 10 ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت

سەڵاح