zagros news agency

سوپای ئەمریکا ٣٥ چەکداری داعشی لە سوریا کوشت

ئیدارەی ناوەندیی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەنتکۆم، لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی‌کردەوە، هێزەکانیان لە ٢٨ی ئۆکتۆبەر ژمارەیەک هێرشیان بۆ سەر ناوەندەکانی داعش لە بیابانی سووریا کردووە و ٣٥ چەکداری داعشیان کوشتووە.
به گوێرەی ئەم هەواڵە، گەورەترین بەرپرسانی داعش لەم هێرشانەدا کوژراون و هیچ هاووڵاتییەکی مەدەنی نەبووەتە قوربانی.
ئەم هەواڵە لە سووریا لە کاتێکدا بڵاو دەبێتەوە، لەلایەکی دیکەوە فەرماندیی هەڵمەتە هاوبەشەکانی عێراق بڵاوی کردەوە لە دوای هێرشێکی فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق بۆ سەر پێگەی سەرەکیی داعش لە چیای حەمرینی پارێزگای کەرکووکدا کۆمەڵێک بەرپرسی داعش کورژاون و رۆژی چوارشەممە تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

عەلی خامنەیی: دەبێ لە 50 رۆژدا هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی كۆماری ئێران بەرێوە بچێت

سەڵاح

هه‌ردوو سه‌رۆک نێچيرڤان بارزانى و ره‌ئيسى، جه‌خت له‌ بره‌ودان به‌ په‌يوه‌ندييه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌

یاسین

ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: ئیسرائیل 420 هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر سووریا

یاسین