ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەم خواردن و خواردنەوانە مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن زیاددەکەن

زانایان باسیان لەو خواردن و خواردنەوانە کردووە کە دەبنە هۆی گیرانی خوێنبەرەکان و لەکاتەشدا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن زیاددەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی”کۆنسلتۆ” هەندێک لە خورادن و خواردنەوەکان لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەبنە هۆی هەوکردنەکان و خەستبوونەوەی خوێن، ئەمەش مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن زیاددەکات، بۆیە پێویستە ئەم خواردنانە نەخورێن یان بەڕێژەیەکی زۆر کەم بخورێن ئەوانیش:

-نان و برنجی سپی
-خواردنە خێراکان، کاری هەویر، بسکویت و پەتاتەی سوورەکراو.
-خواردنەوە گازی و شیرینە ئامادەکراوەکان
-شیرینیەکان
-چەوریە دەستکردنەکان، وەک ڕۆن و زەیتی دەستکرد.
-گۆشتی سوور
-خواردنە لەقتونراوەکان

زۆر خواردن ئەم جۆرە خواردن و خواردنەوانە جگەی لەوەی لەگەڵ تێپەڕوونی کاتدا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی خوێن زیاددەکەن، مەترسی توشبوون بە چەندین جۆری نەخۆشی مەتریسیداریش زیاددەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەردی زراو گرنگترین نیشانەكانی ئەمانەن

lana

دوو سەوزەوات چارەسەری ئاوسانی سک دەکەن

lana

کۆی گیرۆدەبووانی نەخۆشیی سیل لە عێراق لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە پلەی یەکەم دایە

یاسین