zagros news agency

هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر: پێڤاژۆی ئاشتیی ئەمجارە جیاوازە

گوڵتان کشانک سیاسەتمەدار و هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر ، ڕایگەیاند نابێی لە پێڤاژۆی نوێی ئاشتیدا هەڵەکانی ڕابردوو دووبارە بکرێنەوە.
هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانیی دیاربەکر گوڵتان کشاناک کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر دوای حەوت ساڵ لە زیندان ئازاد کرا، جەخت لەسەر گرنگیی چارەسەرکردنی پرسی کورد دەکاتەوە و دەڵێت، هەنگاوی کۆنکرێتی بۆ پێڤاژۆیەکی نوێ نەنراوە.
کشاناک ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان نایانەوێت لە دادگاکاندا باسی پرسی کورد بکەن و دەیانەوێت لە کەشێکی ئازاددا گفتوگۆی لەسەر بکەن و پێویستە هەموو ئەکتەرەکانی پرۆسەکە بتوانن هەموو بۆچوونەکانیان ئازادانە دەرببڕن.
کشاناک هەروەها ئاماژەی بەوەدا پێڤاژۆی نوێ وەک پێڤاژۆی پێشوو نابێت و دەبێت ڕێگای نوێ بکرێتەوە و ئاماژەی بەوەش کرد پرسی کورد پرسی دەسەڵاتدار نییە و پرسی خەڵکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری دەرەوەی ئێران لەسەر دۆخی ناوچەکە کۆبوونەوە

یاسین

لە کەربەلا دەست بەسەر بڕێکی زۆری پارەی ساختە دا گیرا

سەڵاح

فڕۆکەیەکی”ئێف-16″ لە کالیفۆرنیا کەوتە خوارەوە

سەڵاح