zagros news agency

پرێمەرلیگ.. جەنگی دێربی لەندەن لە سوودی لیڤەرپوول کۆتاییهات

لە یاری لوتکەی هەفتەی یازدەی خولی نایابی ئینگلتەرا، یانەی چێڵسی لە ستامفۆرد بریچ ڕووبەڕووی ئارسناڵ بوویەوە.

 

لە ئەنجامدا یارییەکە بە یەکسانی و بە گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە تایمی یەکەمدا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان هەردوو یانە هەوڵەکانیان خستە گەڕ بۆ هەژاندی تۆڕی گۆڵی یەکتر، هەروەها یاریێکی بەهێز بینرا و ناوبژیوان چەندین کارتی زەردی بەڕووی یاریزانانی هەردوو بەرزکردەوە، ئەو تایمە بەبێ هیچ گۆڵێک تەواوبوو.

 

لە دووەم تایمدا و لە خولەکی 60ی یارییەکە یاریزان گابریێل مارتینێلی توانی بە تۆمارکردنی گۆڵێک یانەی تۆپ هاوێژەکانی ئارتێتا پێشبخات، بەڵام تەنیا 10 خولەکی خایاند کاتێک یانەی بلۆز توانی گۆڵی بەرامبەر لەڕێگەی پێدرۆ نێتۆ تۆمارکردەوە،

هەردوو یانە لە فشارەکانیان بەردەوامبوون، بەڵام یارییەکە بەو شێوەیە کۆتاییهات.

 

بەم ئەنجامە، هەر یانەو تاکە خاڵێکی وەرگرت و هەردووکیان 19 خاڵیان هەیە و بە جیاوازی گۆڵ چێڵسی پلەی سێیەمە و ئارسناڵیش پلەی چوارەمی گرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی رۆژی جیهانی ئافرەتان

یاسین

ترامپ لە کنێسێتی ئیسرائیل: وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی هاوبەشی ئاشتیین

یاسین

کوڕەخاڵی بەشار ئەسەد باسی پێکهێنانی هێزێکی ١٥٠ هەزار چەکداری لە ڕۆژئاوای سووریا دەکات

سەڵاح