وەزیری ناوخۆی تورکیا، عەلی یەرلیکایا بڵاویکردەوە لە میانی ئۆپەراسیۆنی قەڵغان-٢٩دا لە قەزای ئەسەنیورتی ئێستانبوڵ، ٢٤٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتییدا بڵاویکردەوە، یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد پێداگرانە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆچبەرانی نایاسایی و قاچاغچیانی کۆچبەران بەردەوامە، لەو چوارچێوەیەشدا لە قەزای ئەسەنیورت لە ئیستانبوڵ ئۆپەراسیۆنی قەڵغان-٢٩یان ئەنجامداوە.
یەرلیکای باسی لەوە کرد کە لەو ئۆپەراسیۆنەدا ٣٧٠ پۆلیس و ٩٣ کارمەندی ئیدارەی کۆچ بەشداربوون و تیایدا ٢٤٢ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکراون.
هەروەها یەرلیکایا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێکاری یاسایی بۆ سنوورداشکردنەوەی ئەو کۆچبەرە نایاساییانەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکراون، دەستیپێکراووە.
AA