بەگویرەی میدیاکانی تورکیا، سەرلەبەیانی ڕۆی سێشەممە زنجیرە هەڵمەتێکی ئەمنی لە پارێزگاکانی ئیستانبوڵ، دیاربەکر، مێردین و شرنەخ کران و ژمارەیەک هاووڵاتی دەستگیر کران.
بەگوێرەی ئەم هەواڵانە لەم هەڵمەتانەدا جەنگیز دوندار، هاوسەرۆکی شارەوانیی شارۆچکەی کایاپناری دیاربەکر لەسەر پشکی دەم پارتی دەستگیرکراوە و کۆمەڵێک رۆژنامەوانی سەر بە سەندیکای میزۆپۆتامیاش دەستبەسەرکراون.
هەتا ئێستا هۆی ئەم هەڵمەتانە نازانرێت و تەواوی دەستبەسەرکراوان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون.