zagros news agency

بەشی موزیكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكان كۆنسێرتێكی سازکرد

لە هۆڵی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر، كۆنسێرتی هاوبەشی هونەرمەندانی بە ئەزموون و قوتابیانی پەیمانگەکە، کۆنسێرتێک بەڕێوچوو.

کۆنسێرتەکە بە ئامادەبوونی فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و زیرەك حەمەدەمین، سەرۆكی پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر و ژمارەیەكی زۆر لە هونەرمەندان، قوتابییانی هونەرمەند و بەهرەداری پەیمانگە بەڕێوەچوو.

لە کۆنسێرتەکەدا چەند گۆرانی و بەرهەمێکی میوزیک پێشکەش بە ئامادەبووان کرا. 

دواتر بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر چەپكەگوڵ پێشكەش بە هونەرمەندانی بەشداربوو کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

داهاتی فیلمی “The Beekeeper” لە سینەماکاندا

ART

“The Conjuring” داهاتی 243 ملیۆن دۆلاری تێپەڕاند

ART

محەممەد ڕەمەزان لەنێوان گۆرانی نوێ و فیلمدا

ART