zagros news agency

لەکاتی هەوکردنی گەرودا ئەم خواردنانە بخۆ

بەشێکی زۆر لە بەکتریا و ڤایرۆسەکان دەبنە هۆی هەوکردنی گەروو، لووت و پژمە، پسپۆڕان بەردەوام ڕێنمایی دەدەن لەوکاتانەدا خواردنەوە گەرمەکانی وەک شۆربا و چا بخورێنەوە، چونکە بە ئاسانی قوت دەدرێن.

بەپێێ ماڵپەڕی”Womenshealthmag”، لەکاتی هەوکردنی گەروودا ئەم خواردنانە بخۆ:

-شۆربای مریشک
شلەمەنیەکانی وەک شۆربا لەکاتی توشبوون بە هەوکردنی گەروو سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە و پارێزگاری لە شێدارمانەوەی دەکات.

-هەنگوین
لەکۆنەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەشێک لە نەخۆشییەکان بەکارهاتووە، دژی هەموو هەوکردنەکانە کە بەهۆی بەکتریا و ڤایرۆسەکانەوە دروستدەبن.

-ماست
سەرچاوەیەکی سەرەکی پڕۆتین، کاربۆهیدرات، چەوری تەندروست و بەکتریای برۆبایۆتیکە، بەرگری جەستە بەهێزدەکات و ڕێگری لە میکرۆبەکان دەکات، هەروەها هەوکردنی گەروو، ئازاری کۆئەندامی هەناسە و گوێ کەمدەکاتەوە.

-هێلکە
دەوڵەمەندە بە زینک، ئاسن، سیلینیۆم و ڤیتامینەکان، سوودێکی زۆری بۆ جەستە هەیە.

-زەنجەبیل
تایبەتمەندی دژەهەوکردن و ئۆکسانی هەیە، یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنەکان دەدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆ پێشگیریی له‌ نه‌خۆشی دڵ هه‌موو رۆژێک په‌نیر بخۆ

lana

ئەو 4 خۆراکەی ریخۆڵە وێران دەکەن

lana

ئەو ڕێژەیەی پڕۆتین کە جەستە پێویستی پێیەتی

lana