zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی تورکیا لە عێراق دەکات

 

رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی یەکەمی 2024 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئانیل بورا ئینان باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە پڕۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی دوای هەڵبژاردن و پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان کرد، هەروەها تیشک خرایە سەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقی فیدڕال.
هەر لەو دیدارەدا تیشك خرایە سەر پەیوەندییەکانی هەردوولا و جەخت لە هەماهەنگی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کرایەوە، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە تەوەرێکی دیکەی ئەم دیدارەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی (نۆردراین ڤێستڤاڵن)ـی ئەڵمانیا دەکات

یاسین

حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزا ڕێککەوتنێکی ستراتیژی واژۆ دەکەن

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌وڵه‌ت بۆ كاروبارى ناوخۆی ئەڵمانیا، جه‌خت له‌ هاريكاريى هاوبه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌

سەڵاح