zagros news agency

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئەنجامی رووداوەكانی ئەم ساڵانەی سووریا 14 ملیۆن كەس ئاوارە بوون 100 هەزار كەسیش بێسەروشێنن

 

پێوەند رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی سووریا و رووخانی یەكجارەكیی رژێمی بەشار ئەسەد، فۆلكەر تورك، رێپێدراوی نەتەوەیكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ، رایگەیاند: ”ئەوەی دوێنی لە سووریا رووی دا، دەرفەتێكی گرنگە بۆ دروستكردنی ئایندەیەكی باشتر و داهاتوویەكی گەشتره‌ بۆ سوورییەكان.“

گوتیشی: ”بەداخەوە بەهۆی رووداوەكانی چەند ساڵی رابردووی سووریاوە 14 ملیۆن كەس ئاوارە و لانەواز و پەڕاگەندە بوون و 100 هەزار كەسیش تا ئێستا بێسەروشێنن.“

رێپێدراوی نەتەوەیكگرتووەكان بۆ مافی مرۆڤ، روونیشی كردەوە: ”دەبێ كرۆكی قۆناغی گواستنەوە (ئینتیقالی) لە سووریا، بەهەندوەرگرتنی مافی هەموو سوورییەكان بێت، پێویستە هەموو رێوشوێنێك بگیرێتە بەر بۆ پاراستنی هەموو پێكهاتەكان و دووركەوتنەوە لە كردەی تۆڵەسێنی، زۆر گرنگیشە لە ئێستاوە بەڵگەنامەكان كۆ بكرێنەوە تا لە ئایندەدا ئەوانەی تاوانی گەورەیان لە سووریا كردووە موحاسەبە بكرێن.“

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران داوا لە گروپە شیعەکانی عێراق دەکات، بیانوو بە سوودانی نەگرن

سەڵاح

‎سوودانی داوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی ‎نیشتمانی دەکات

گوران

زنجیرەی کۆری “Agent Kim Reactivated” دەنگدەداتەوە

ART