بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە پێشوازی لە نوێنەری تازەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد
سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی فهرمانگهى پەیوەندییەکانی دەرەوە، پێشوازی لە فریدریک کاترین لامپ، نوێنەری تازەی کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) لە عێراق کرد.
نوێنەری کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران لە عێراق سوپاسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە هەمیشە هاوکار بوونە بۆ سەرخستنی کارەکانی ڕێکخراوی ناوبراو.
ناوبراو جەختی لە بەردەوامبوونی کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و ئامادەیی بۆ پێشکەشکردنی هاوکاريی زیاتر لە بوارە جیاجیاکان دهربڕى.
ههروهها پوختەیەکی لەبارهى پرۆژەکانی کۆمسیاری باڵای نەتەوەی یەکگرتووەکان بۆ ئاوارە و پەنابەران و کۆمەڵگەی خانەخوێ لە هەرێمی کوردستان و عێراق پێشکەش کرد.
هەروهها لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان كرا و بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە پیرۆزبایيی دەستبەکاربوونی لە نوێنەری کۆمیسیاری باڵای پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەكهیدا بۆ خواست و ئامادەیيى فەرمانگەی بۆ ههر هاوكارى و ههماههنگييهك خستەڕوو.