zagros news agency

پەرلەمانتارێکی ئێران سەبارەت بە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد ڕەخنە لە وڵاتەکەی دەگرێت

پەرلەمانتارێکی ئێران ڕەخنە لە بەرپرسانی سەربازیی ئەم وڵاتە دەگرێت و دەڵێت دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١١-وە لە شەڕی سووریادا شەش هەزار ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراون و چەندان ملیار پارەیان خەرج کردووە، بۆچی لە ماوەی هەفتەیەکدا سووریا کەوتە دەست کۆمەڵێک هێزی توندئاژۆ.
ئەم پەرلەمانتارە ئێرانییە بە سەرسووڕمانەوە دەپرسێت، بڵیی ستراتیژیی ئێران پێچەوانەوە بووبێتەوە کە فەرماندەیەکی باڵای سەربازیی وڵاتەکەی پێی گوتووە، لەبەر ئەوە وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل نادەنەوە، چونکە ئیسرائیل دوای نیو کاتژمێر دیسان هێرش دەکاتەوە سەر وڵاتەکەیان!
دوای کۆبوونەوەی داخراوی ڕۆژی دووشەممەی پەرلەمانی ئێران کە پاش ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد، بەڕێوە چوو، “محەمەد مەنان ڕەئیسی”، پەرلەمانتاری ئەم وڵاتە ڕووخانی حکوومەتی ئەسەدی بە سەرسووڕهێنەر ئەژماردووە و گوتی، لە شەڕی سووریا شەش هەزار ئەندامی هێزە چەکدارەکانمان کوژراون و چەندان ملیاریمان خەرج کردووە، کەچی لە ماوەی هەفتەیەکدا سووریا کەوتە دەست کۆمەڵێک هێزی توندئاژۆ.
پێش ئەمە لە ساڵی ٢٠١٧دا محەمەدعەلی شەهیدی، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی شەهیدی ئێران گوتبووی، دوو هەزار و ١٠٠ ئەندامی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سووریا و عێراق کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا: ئەورووپا ناهێڵێت شەڕی ئۆکرانیا تەواو بێت

یاسین

لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 460 کەس لە لوبنان کوژران و برینداربوون

سەڵاح

سویسرا میوانداریی گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا دەکات

یاسین