ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه‌

ئه‌مه‌ش ده‌قی په‌یامه‌كه‌یه‌:

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی (72)یەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

 

بەڕێزان/ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و ئەنجوومەنی باڵای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

 

 ئەمڕۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانە، ئەو ڕێکخراوەی بە بڕیار و ڕێنمایی

(بارزانیی نەمر) لە (١٩٥٢/١٢/١١) دامەزرا، دامەزراندنی ئەو ڕێکخراوە گرنگییەکی مێژوویی هەیە، چونکە وەرچەرخانێکی دەگمەن بوو لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی گەلەکەمان و تێکۆشانی نەپساوەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان بە گشتی و ئافرەتان بە تایبەتی.

یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، بزووتنەوەیەکی پڕ بایەخی گەلەکەمانە و یەکێکە لەو ڕێکخراوانەی توێژی ئافرەتان، کە ڕۆڵ و سەنگێکی کاریگەری هەبووە لە قۆناخە جیاجیاکانی تێکۆشانی نیشتمانی و نەتەوەییماندا.

 لەلایەکی دیکەوە ئەو ڕێکخراوە بە درێژایی تەمەنی (٧٢)ساڵەی شکۆداری خۆی قوتابخانەیەکی پێگەیاندنی ئافرەتانی لە خۆبردوو و تێکۆشەر و دڵسۆز و سەرکردە بووە، بەمەش خزمەتێکی زۆری بواری پیشەیی و خەباتی مەدەنیانە و پەروەردەیی و ڕۆشنبیریی لە هه‌رێمی کوردستاندا کردووە.

 

 یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە کاروانی تەمەنی خۆیدا هەمیشە ڕێکخراوێکی پێشەنگ و بوێر بووە بۆ خستنەڕووی خواست و ویستی ئافرەتان و دەستەبەرکردنی یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی هۆشیاریی و هزری نەتەوەیی و نیشتمانی و لەو ڕێگایەشدا قوربانی زۆری بەخشیوە، بۆیە هەمیشە مایەی شانازی و سەرفرازی گەلەکەمانن.

 ئەو ڕێکخراوە بە پێی کارنامە و پرەنسیپ و پەیامی ڕاست و دروستی خۆی توانیویەتی بە شانازییەوە دەستکەوتی مەزن لە هەموو بوارەکاندا بۆ توێژی ئافرەتان دەستەبەر بکات، هەروەها لە هەموو کایەکانی ژیان و جومگە گرنگ و دامەزراوەکانی هه‌رێمی كوردستاندا ڕۆڵی شیاوی خۆیان ببینن بۆ سەلماندنی کەسایەتی خۆیان و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و پرۆسەی بونیاتنان و ئاوەدانکردنەوەدا. 

 

 ئەمڕۆیش لەو هەلومەرجە و قۆناغەی هەرێمدا  پێویستە بە هەموو لایەک و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگەکەمان لەسەر ئاستی سیاسی و مەدەنی، بەرپرسانە و دڵسۆزانە هەوڵ بۆ پاراستنی ئەو ئەزموونە و سەقامگیریی و ئارامی و دەسکەوتەکانی بدەن.   

بەو بۆنەیەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و کادیر و ئەندامانی هێژای یەکێتییەکەتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەین و دووبارە پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ خواست و ویستی ئافرەتان دووپات دەکەینەوە، هیوادارین بۆ هەمیشە لە ئاست ئەو کار و ئەرک و پەیامە پیرۆزەتان بن بۆ داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانتان.

 

بەرزو پیرۆز بێت ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان.

سڵاو و دروود بۆ گیانی پاک و بێگەردی شەهیدانی کاروانی شکۆداری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.

 

مەکتەبی سیاسیی

پارتی دیموکراتی کوردستان

١١ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

فڕۆکەکەی ترەمپ لەگەڵ فڕۆکەیەکی دیکە پێکیاندا دا

سەڵاح

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

یاسین

پرێمەرلیگ.. مانچستەر یونایتد لەنێو یاریگا و هاندەرانی بە نۆتینگهام دۆڕا

sirwan