ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

دکتۆر کەمال غەمبار، نووسەر و ڕەخنەگری کورد کۆچی دوایی کرد

 

ئەمڕۆ دووشەممە، (30/12/2024) لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد، ھەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕەخنەگری گەورەی کورد، دکتۆر (کەمال غەمبار)ی بڵاو کردەوە.

کەمال حسێن ئەحمەد، ناسراو بە (کەمال غەمبار) ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایک بووە، ساڵی 1945 چووەتە بەر خوێندن و ساڵی 1957 خوێندنی دواناوەندی لە هەولێر تەواو کردووە، ساڵی 1964 بەكالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی عەرەبی لە كۆلێجی پەروەردەی زانكۆی بەغداد بەدەست هێناوە.

دەیان ساڵ لە خوارووی عێراق و پاشان لە قوتابخانە ناوەندی و دواناوەندی و ئامادەیییەکانی هەولێر و پەیمانگەی مەڵبەندی مامۆستایان، مامۆستا بووە و ئەندامی دەستەی نووسەرانی گۆڤاری ئاسۆی پەروەردەیی بووە، یەکەم نووسینی لە ساڵی 1950 لە گۆڤاری گەلاوێژ بڵاو کردووەتەوە.

کەمال غەمبار، یه‌كێكه‌ له‌ ره‌خنه‌گره‌ ناسراوه‌كانی کورد، لە کۆتایی پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە به‌ زمانەکانی عه‌ره‌بی و كوردی دەستی بە نووسین و ڕەخنەی ئەدەبی کردووە و، یه‌كه‌م نووسینی ڕه‌خنه‌یی ئه‌ده‌بی به‌ زمانی عه‌ره‌بی له‌ گۆڤاری (الثقافە) لە ساڵی 1973 له‌باره‌ی (عه‌بدوڵا په‌شێو) بڵاو کردووەتەوە و دەیان نووسین و کتێبی چاپکراوی هەیە.

ئەمڕۆ دووشەممە، (30/12/2024) نووسەر و ڕەخنەگری گەورەی کورد، (د.کەمال غەمبار) لە تەمەنی 87 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد، بڕیارە ئەمڕۆ لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری كۆیە لە گۆرستانی كەكۆن بەخاك بسپێردرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کورتهێنانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

سەڵاح

ئوستورالیا داوای لە هاووڵاتیانی کرد ئێران جێبهێڵن

سەڵاح

لیكێنك بۆ دامه‌زراندنی ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان راگه‌یه‌نرا

سەڵاح