لە هەولێر پێشانگەیەکی هاوبەشی شێوەکاری لەبارەی پێکەوە ژیان و بەناونێشانی “پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی” کرایەوە.
پێشانگەکە بە چاودێریی د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی، لە گەلەری میدیا لە هەولێر کرایەوە و فەرهەنگ غەفوور، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر و لێژنەی رێكخستنی هونەرمەندان لە لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان کرایەوە.
لە پێشانگەکەدا چەندین تابلۆ و كاری هونەری نمایشكران، كە گوزارشتیان لە پێكەوەژیانی ئایینی و نەتەوەیی لە كوردستان دەکرد و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.