ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

مەریوان قەرەنی: سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان داوامان لێ بكات یەكەم كەس دەبم دەگەڕێمەوە كوردستان

 

جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان داوایان لێ بكات لە بەغدا بكشێنەوە، ئەوا یەكەم كەس دەبێت دەگەڕێتەوە هەرێمی كوردستان.

مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك)، پەیامێكی بڵاو كردووەتەوە و دەڵێت: لە دوای كۆبوونەوەكەی رۆژی چوارشەممە 8ی 1ی 2025ی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستانەوە، باس لەوە دەكرێت كە یەكێك لە مژارەكانی كۆبوونەوەكە ئەوە بووە كە كورد بە كۆی گشتیی لایەنەكانیەوە وەك هەڵوێستێك بەرامبەر بە بەردەوامبوونی حكوومەتی فیدڕاڵی لەسەر سیاسەتی برسیكردنی خەڵكی كوردستان، كورد لە پرۆسەی سیاسیی عێراق بكشێتەوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە: كشانەوە كارتێكی كاریگەرە و وا باشە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان ئەگەر بە پێویستی زانی لە قازانجی هەرێمی كوردستان و گەلەكەمان دەشكێتەوە، بڕیاری لەبارەوە بدات. پێویستیشە هەموو پەرلەمانتار و بەرپرسانی كورد پابەندی بڕیارەكە بن و لە ئێستاوە من وەك مەریوان قەرەنی، یەكەمین پەرلەمانتار دەبم كە پابەندی بڕیارەكە دەبم و دەگەڕێمەوە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ میللەتی خۆم سەربەرزانە دەژیم.

هەروەها ئەوەشی خۆستۆتەروو، كە كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان ماوەی 10 ساڵە لە بەغداوە دروست كراوە و ”بەداخەوە لە لایەن هەندێك دەستە و گرووپی ناوخۆییش نان و پیازی زۆری پێوە خوراوە، بۆیە بە كردەیی كاتی ئەوە هاتووە كە كۆتایی بەو كێشەیە بهێندرێت و بەغدا ناچار بكرێت كە لە ڕیشەوە ئەو كێشەیە چارەسەر بكات. بۆیە پشتیوانی لە هەر هەنگاوێك دەكەین كە سەركردایەتیی سیاسیی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندیی گەلەكەمان بە پێویستی بزانێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

لە جەنەڕاڵی چیاكانەوە فێری كوردایەتی بووین و بە ڕابەرایەتیی سەرۆك بارزانی بە ئاوات دەگەین

دڵشاد

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیا سنووری سلێمانی بۆردومان کرد

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی پڕۆفیسۆر د. خەلیل ئیسماعیل

یاسین