zagros news agency

شەش خواردن چارەسەری هەوکردنی سی دەکەن

هەوکردنی سیەکان زیانی زیاتر بە تەندروستی سیەکان دەگەیەنێت و لەوانەیە ببێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشی دیکە و هۆکارێکە بۆ کۆکە، دروستبوونی بەڵغەم، تەنگەنەفەسی، لەرز و تا.

بەشێوەیەکی گشتی سیستمی خۆراکی دەوڵەمەند بەم خواردنانە یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی سیەکان دەدەن:

-هەنگوین
لەکۆنەوە وەک چارەسەرێکی سروشتی بۆ بەشێکی زۆر لە نەخۆشییەکان بەکارهێنراوە یەکێک لەوانە هەوکردنی سیەکان.

-زەردەچەوە
یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری سنگ دەدات کە نیشانەیەکی سەرەتایی هەوکردنی سیە، هەروەها تایبەتمەندی دژەهەوکردنی هەیە.

-ماست
ئەو بەکتریایانەی تێدایە کە بۆ جەستە بەسوودن و ڕێگری لەو بەکتریایانە دەکەن کە دەبنە هۆی هەوکردنی سی.

-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە پڕۆتین
ئەو کەسانەی بەدەست هەوکردنی سیەکانیانەوە دەناڵێنن ئامۆژگاری دەکرێن سیستمی خۆراکیان دەوڵەمەندبێت بە پڕۆتین وەک چەرەسات، پاقلەمەنی، گۆشتی سپی و ماسی، چونکە تایبەتمەندی دژەهەوکردنیان هەیە.

-سەوزەواتەکان
دەوڵەمەندن بە دژەئۆکسانەکان سوودێکی زۆریان بۆ تەندروستی هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی هەوکردنی سیەکان دەدەن.

-ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی
بەرگری جەستە بەهێزدەکەن و بەیەکێک لە چارەسەرە سروشتییەکان بۆ هەوکردنی سی دادەنرێن.

هەواڵی پەیوەندیدار

توێژینەوەیەک رێژەی رەنگکوێری لەنێو بەشێک لە قوتابخانەکان دەردەخات

lana

ئەو خۆراکانە چین کە بەرگریی جەستەی دژی پەتاکان بەهێز دەکەن؟

lana

چوار سەوزەوات دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەکر لەخوێندا

lana