zagros news agency

ئەردۆغان: کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە ژانی ١٥٠ ساڵە بهێنین

 

سەرکۆمار ئەردۆغان ڕایگەیاند: “کاتی ئەوە هاتووە بە ژانەکانی ١٥٠ ساڵی ڕابردوو و بە تایبەت نیو سەدەی ڕابردوو بڵێن ‘بەسە’. ئیتر کاتی هاتووە شتی نوێ بگوترێت”.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرکۆماری تورکیا و سەرۆکی “پارتی داد و گەشەپێدان” (ئاکپارتی)، لە هەشتەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتەکەی لە دیاربەکر بەشداریی کرد.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی “ئەنادۆلو”، ئەردۆغان لەسەرەتای قسەکانیدا کەم کۆنگرەیە گوتی: “ئەوانەی هەوڵ دەدەن بۆ بەرژەوەندییە ئیمپریالیستەکانیان کەڵک لە هاودۆزانی سەلاحەدین ئەیووبی وەربگرن، دوژمنی هاوبەشی هەموومانن”.

ئەردۆغان گوتیشی: “ئەحمەد عاریف گوتەنی، ڕێگە نادەین ئەو مارانە یەکگرتوویی گەلەکەمان، یەکپارچەیی نیشتمانەکەمان و هێزەی تاسەری دەولەتەکەمان بخۆن”.

سەرکۆماری تورکیا هەروەها گوتی: “بە ئومێدی خوا لە قۆناغی کۆتایی پێهێنانی دوا یاریی ئیمپریالیستین کە نیوە سەدەیە ژانیان بۆ ئەو گەلە بەرهەم هێناوە و داهاتوویان ڕەش کردووە. کاتی ئەوە هاتووە بە ژانەکانی ١٥٠ ساڵی ڕابردوو و بە تایبەت نیو سەدەی ڕابردوو بڵێن ‘بەسە’. ئیتر کاتی هاتووە شتی نوێ بگوترێت”.

گوتیشی: “لە ژانی دایکانی دیاربەکر بە باشی تێدەگەم کە پێنج ساڵە لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بە منداڵەکانیان کە لە لایەن ڕێکخراوی جوداخوازەوە بە زۆر ڕفێندراون”.

سەرکۆماری تورکیە، هەروەها گوتی: “لەگەڵ دەستپێکی ستراتیژی وشککردنی تیرۆر لە سەرچاوەکەیەوە، ڕێکخراوی تیرۆریستی خوێن و هێزێکی زۆری لە دەست داوە. ئیتر ئەوە زانراوە ڕێکخراوی تیرۆریستی پشتی بە هەر شتێک ببەستێت، شانسی ئەوەی نییە بەرانبەر دەوڵەتی تورکیا بوەستێتەوە. بەمەبەستی کۆتاییهێنان بە تیرۆر بۆ هەتاهەتایە، دەرفەتێکی نوێ و گرنگی دیکە بۆ وڵاتەکەمان هاتووەتە ئاراوە. ئەمە بە ڕاست نازانم ئەم دەرفەتە لەدەست بدەین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوە ناوەڕۆکی “نامە هۆشداریکەرەوەکەی واشنتۆن” بۆ عێراق ئاشکرا دەکات

سەڵاح

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە زاخۆ هاوکارییەکانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئامادە دەکات

سەڵاح

سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان دوو فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ پێدانى پله‌ و به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى سه‌ربازى ده‌رده‌كات

یاسین