zagros news agency

کەناڵی ڕیاڵ مەدرید دوای پێنج گۆڵەکەی بەرشەلۆنە شێوازی خۆی دەگۆڕێت

 

دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، ڕیاڵ مەدرید بە (2-5) بە بەرشەلۆنە دۆڕا، کەناڵی ڕیال مەدرید خشتەی پەخشەکانی گۆڕی.
ڕیال مەدرید تیڤی ڕاهاتووە ڕەخنە لە بڕیارەکانی ناوبژیوانان بگرێت دوای یارییەکانی ڕیال مەدرید، بەبێ گوێدانە ئەنجامی یارییەکە.
ڕۆژنامەی “مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی ئیسپانی دەڵێت: “بە شێوەیەکی نائاسایی دوای یارییەکی یانەی ڕیال مەدرید، کەناڵی تەلەفزیۆنی فەرمی یانەکە دوای دۆڕاندنەکەی (5-2) خشتەی پەخشکردنی گۆڕی، بەو پێیەی فیلمێکی زۆر کورتی پیشاندا دوای ئەوەی بەرشەلۆنە جامی سوپەری ئیسپانیا بەدەستبهێنێت”. ”
لە کۆتاییدا دەڵێت: “دوای ئەوەی ئەنچیلۆتی قسەکانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا تەواو کرد، کەناڵەکە پەخشەکەی گۆڕی و دەستیکرد بە نمایشکردنی فیلمێکی کۆن بە ناوی (شۆڕشگێڕی بەیانی)”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران ئامادەنیە دەست بە دانوستان بكات

گوران

نرخى نەوت دابەزى

یاسین

پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

یاسین