zagros news agency

پێرێز پەیوەندی بە ئەنچیلۆتیەوە دەکات

ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی ڕۆژی دووشەممە بڵاویکردەوە، فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی یانەی ڕیال مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ئیتاڵی یانەی مێرێنگێی ئاگادارکردووەتەوە، کە لەماوەی چەند ڕۆژێکدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ئەنجامبدات، ئەوەش دوای شکستە پڕ ئازارەکەی بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا.
دوێنێ یەکشەممە، بەرشەلۆنە بۆ جاری پازدەهەمین نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای بەدەستهێنا، دوای ئەوەی بە ئەنجامی 5-2 لە ڕیال مەدریدی ڕکابەرەکەی بردەوە.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانی، شکستی ڕیال مەدرید بەرامبەر بەرشەلۆنە لە یاری کۆتایی جامی سوپەر بەم ئەنجامە مشتومڕێکی نوێ لەسەر داهاتووی ئەنچیلۆتی بەدوای خۆیدا هێنا، بەتایبەتی کە ڕاهێنەرەکە یەک وەرزی ماوە بۆ گرێبەستەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

نەیشینزلیگ لیگ.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

بنزیمە: ڤینیسیۆس لە پشت قەیرانی مباپێیە

یاسین

عێراق بە چەند یاری دیکە دەگاتە جامی جیهانی ؟

یاسین