zagros news agency

گواردیۆلا.. پیاوی پشیلەی مان سیتی

کریستینا سێرا هاوسەری پێشووی پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ڕازی کردووە کە میوانداری چوار پشیلە بکات لە ماڵەکەی خۆیدا، بۆ ئەوەی لە نێوان کاتەکانی کارکردن لەگەڵ تیپە ئینگلیزییەکەیدا کەمێک پشوو بدات.
ڕۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردەوە، پیپ گواردیۆلا لە ساڵی ٢٠١٨ پشیلە بچووکەکانی لە پەناگەیەکی ناوخۆیی وەرگرتووە، ئێستاش ستافی ڕاهێنەرایەتی یانەی مان سیتی بە “پیاوی پشیلە” وەسفی دەکەن.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەر، وادیارە، زۆر سەرسامە بەم پشیلانە، بەو پێیەی ئەو ئاژەڵدۆستێکی ئاژەڵە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فاتی نایەوێت بەرشەلۆنە جێ بهێلێت

یاسین

پلانی کریستیان چیڤۆ بۆ گۆڵپارێزە نوێیەکەی ئینتەرمیلان ئاشکرا بوو

ahamd.luqman

وادەی گواستنەوەی ئۆبامیانگ بۆ مارسیلیا ئاشکرا کرا

یاسین