ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

له‌كاتى ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێك ئه‌فسه‌رێك و پۆلیسێك كوژران و دوو كارمه‌ندی تر بریندار بوون

 

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاشكراى كرد، له‌كاتى هه‌وڵَدان بۆ ده‌ستگیركردنى تۆمه‌تبارێك به‌ سووتاندنى ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان، ئه‌فسه‌رێك به‌ پله‌ى ڕائید و پۆلیسێك كوژران، هاوكات ملازمێك و مفه‌وزێك بریندار بوون.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا كوژرانى هه‌ریه‌ك له‌ ڕائید (مه‌روان ته‌كلیف جاسم) وپۆلیسى گرێبه‌ست (ڕه‌حیم حاته‌م ڕه‌حیم ) و برینداربوونى ملازمێك و مفه‌وزێكی ڕاگه‌یاند.

به‌پێی ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق كه‌ ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 21ى 1ى 2025) بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، زانیاریی دروست بەدەست هات کە ئاماژە بەوە دەکات کەسێک تۆمه‌تبار بووه‌ لە ڕووداوەکانی سووتاندنی ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان لە گەڕەکەکانی باکووری شارى نه‌جه‌ف . دەستبەجێ تیمێک پێکهێنرا، کە پێکهاتبوو لە ئەفسەر و ئەندامانی بەشی پۆلیسی نەسڕ.

دوای کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی ورد لەڕێگەی سەرچاوە ئەمنییەکان و دانانی بۆسەی پێویست، تۆمەتبارەکە دەستنیشان کرا و لەکاتی ڕاوەدوونانیدا لەلایەن دەورییەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا و ڕادەستی دادگا کرا بۆ ئەوەی بەپێی یاسا سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە شاندێكی زانایانی ئایینی بە سەرۆكایەتیی سەماحەتی شێخ ئەحمەد عەبدولرەزاق ئەلسەعدی دەكات

یاسین

دارەتوو.. شەقامێکی 20 مەتری بەدرێژایی 400 مەتر قیرتاوکرا

سەڵاح

بـە وێنە.. سەرۆکی حکومەت و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، سەردانی وێستگەی پیرداود و خورماڵەیان كرد

سەڵاح