zagros news agency

ئامۆریم ڕوونی دەکاتەوە کە مەبەست لە لێدوانی “خراپترین لە مێژوودا” چییە

 

ڕوبێن ئەمۆریمی ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لێدوانەکەی ڕوونکردەوە، کاتێک تیپەکەی ئێستای بە خراپترین تیپی مێژووی یانەکە وەسفکرد.
مانچستەر یونایتد لە یاریگای خۆیدا بەرامبەر برایتۆن تووشی شکست بوو بە ئەنجامی 1-3، ئەمەش ڕاهێنەری پورتوگالی توڕەکرد، چ لەبەردەم میدیاکان و چ لەناو ژووری جلگۆڕین.
ئامۆریم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە سازکرا، وەڵامی پرسیارێکی دایەوە سەبارەت بە لێدوانەکەی ئەم دواییەی کە ڕایگەیاندبوو یونایتدی ئێستا خراپترینە.
سەبارەت بەو بابەتە وتی: من زیاتر باسی خۆمم دەکرد نەک یاریزانەکان، ئامانجم ئەوە بوو کە خۆم تاوانبار بکەم نەک یاریزانەکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، تا فشار لەسەر یاریزانەکان زیاتر بێت، زیاتر هەوڵدەدەم ڕوناکی یاریزانەکان دوور بخەمەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ یەکشەممە

یاسین

رۆناڵدۆ:هەرگیز ناڵێم مێسی لەمن باشترە

یاسین

لیژنەی تەکنیکی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانیا تۆماری ژووری VARی بڵاوکردەوە

یاسین