ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

عێراق بەرەو هاوینێکی بێ کارەبا

 

نەبیل جەبار ئەلتەمیمی، پسپۆڕی کاروباری ئابووری، ئەمڕۆ چوارشەممە (22ی کانوونی دووەمی 2025)، جەختی کردەوە، کە عێراقییەکان لە رووی دابینکردنی کارەباوە چاوەڕێی خراپترین هاوین دەکەن. ئاماژە بەوەش دەدات، ”هاتنی ترامپ بۆ كۆشكی سپی لە چانسی عێراق نابێت.“

 

نەبیل جەبار ئەلتەمیمی، پسپۆڕی کاروباری ئابووری بۆ (بەغداد ئەلیەوم) راگەیاند: “بەرهەمهێنانی کارەبا لە عێراق بە شێوەیەکی گەورە پشت بە هاوردەکردنی غاز دەبەستێت بۆ مەبەستی بەگەڕخستنی وێستگەکانی، هەروەها ئەو وزە کارەباییەی لە رێگەی بورجەکانی گواستنەوەوە هاوردەی دەکات، کاتژمێرەکانی دابینکردن دوو جار لە ساڵێکدا بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن، گوتیشی: “هاتنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی نوێی ویلایەتە یەکگرتووەکان بۆ کۆشکی سپی، كە چاوەڕێ دەکرێت سیاسەتەکانی (گوشاری زۆر) لە دژی ئێران بگەڕێنێتەوە، لەوانەیە عێراق کاریگەریی ئەو سیاسەتانەی لەسەر بکەوێت، کە دژی ئێران ئاراستە دەكرێ، بەتایبەتی لە بواری وزە و مامەڵە بانکییەکاندا.”

 

ئەو پسپۆرە ئابوورییە عێراقییە ئاماژەی بەوەش كردووە، لە بواری وزەدا، لەوانەیە بەڕێوەبەرایەتیی نوێی کۆشکی سپی بە بڕیارێك هاوردەکردنی وزە لە ئێرانەوە رابگرێت، کە پێشتر بە شێوەیەکی خولی دەدرا بە عێراق و 6 ساڵە بۆی نوێدەكرێتەوە. تەمیمی دەڵێت “ئەگەر ئەوە رووبدات، ئەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی بەرچاوی کاتژمێرەکانی دابینکردنی کارەبا، بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا، بەوەش عێراقییەکان لە رووی دابینکردنی کارەباوە دەبێ چاوەڕێی خراپترین هاوین بکەن، لەگەڵ ئەگەری زیادبوونی ناڕەزایەتییەکان لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق بەوهۆیەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

سەنتەری دڵ لە هەولێر نوێترین خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش دەکات

سەڵاح

دڵشاد شەهاب : خۆشبەختانە تێگەیشتنێکی باش و هاوبەش هەیە بۆ سەرجەم پرسەکان

یاسین

بەهۆی بۆمبێکی چێندراو شەش سەرباز لە هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق کوژران و بریندار بوون

سەڵاح