ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی : شەپۆلێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات

 

ئەمڕۆ چوار شەممە   05- 02 –  2025

کەش/ کەش هەوری تەواو دەبێت لەنیوەرۆدا کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین لەسەر ناوچەکەمان دەست پێدەکات سەرتا لەسنووری پارێزگای دهۆک و بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان . پاشان کاریگەری ئەم شەپۆڵە بۆ ئەمرۆ بەلاوازی درێژ دەبێتەوە بۆ سەرجەم ناوچە جیاجیاکان بەنمە بارانی پچڕپچڕ و بارینی بەفرێکی کەم لەناوچە سنوورییەکان , لەدەرنگانی شەودا شەپۆڵی باران بارین زیاد دەکات لەسەر ناوچەکەمان .

پلەکانی گەرما / کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە.

ئاراستەی با/ گۆڕاو دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ دەبیت (10 –  20) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت .

 

 

سبەی پێنج شەممە  06- 02 –  2025

کەش/ کەش باراناوی دەبێت بەدرێژایی کاتەکان . لەئەنجامی زیاد بوونی کاریگەری نزمە پاڵە پەستۆی دەریا سپی ناوەراست وەلەگەڵ هاتنی بارستە هەوایەکی سارد شەپۆڵێکی بەفربارین سەرجەمی ناوچە سنورییەکان و ئەو ناوچە شاخاوییانەی بەرزیان لە 1400 مەتر زیاترە بەفربارینی دەبێت . لەگەڵ باران بارین خێرایی با لەهەندێک کات بۆ سەرووی 35 کم زیاد دەکات .

 

 

 

تێبینی : کاریگەری ئەم شەپۆڵە لە ڕۆژی هەینی لاواز دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما هەر بەنزمی دەمێنێتەوە بەتایبەت نزمترین پلەکانی گەرما لەهەندێک ناوچە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە سەنتەری شارەکان لە سفر پلەی سیلیزی نزیک دەبێتەوە .

 

پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە ( 5-7 )پلەى سیلیزى .

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .

خێراى با /   لەسەرخۆ بۆ مامناوەند (15– 25  ) کم/ک

مەوداى بینین / لەنێوان ( 7 – 8 ) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 10پلەى سیلیزى

سلێمانی  :   8پلەى سیلیزى

دهۆک     : 6 پلەى سیلیزى

کەرکوک  : 11 پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  7 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 9  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران: 1  پلەى سیلیزى

سۆران: 8 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 15 پلەى سیلیزى

 

 

بەشى پێشبینى    05- 02 –  2025

No description available.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆکی دەزگای وزەی ئەتۆمی UN سەردانی دوو کارخانەی ئەتۆمی ئێرانی كرد

سەڵاح

فلیک گەڕانەوەی دی یۆنگ دوادەخات

یاسین

ناوی یه‌ده‌گی حاجیان بۆ ئه‌مساڵ بۆ ساڵی 2025 هه‌مان مافیان ده‌بێت

سەڵاح