zagros news agency

چوار ئامۆژگاری بۆ ڕێگریکردن لە ئازاری گەدە

ئازاری گەدە و سک یەکێکە لە ئازارە بێزارکەرەکان، بەهۆی چەندین هۆکاری جیاوازەوە کەسەکان تووشی ئازاری گەدە و سک دەبن وەک هەستیاری بە هەندێک خواردن، ژەهراویبوون بە خواردن، قەبزی و کێشەکانی گەدە.

چەندین دەرمان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری گەدە و سک بەکاردەهێنرێت، بەڵام پزیشکەکان ڕێنمای دەدەن دەربارەی چارەسەرکردنی ئازاری گەدە و سک بە چەند ڕێگایەکی سروشتی و دوورکەوتنەوە لە دەرمان ئەوانیش:

-پارێزگاریکردن لە شێدارکردنەوەی جەستە و ڕۆژانە خواردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر ئاو.
-چالاک بە و ڕۆژانە وەرزشی گونجاو بەپێی تەمەنی خۆت ئەنجام بدە.
– دوورکەوتنەوە لەو خواردنانەی هەرسکردنیان قورسە و دەبنە هۆی غازات.
-سیستمێکی خۆراکی تەندروست و دەوڵەمەند بە ڕیشاڵەکان هەڵبژێرە، کە میوە، سەوزەوات و دانەوێڵەکانی تێدابێت.

ئەگەر دوای ئەنجامدانی ئەو ڕێگایانەش ئازاری گەدە و سک چارەسەر نەبوو پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت بۆئەوەی پشکنین ئەنجام بدرێت و چارەسەری گونجاو بکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هەشت سوودی خواردنی مۆز

lana

باشترین جۆرەکانی شیر بۆ ڕێگریکردن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی کۆلیستڕۆڵ

lana

بەرێ بنیاتی بو ئاڤاکرنا سەنتەرێ شویشتنا گۆلچیسکا ‌ 60 تەختی ل دهۆکێ هاتە دانان

یاسین