zagros news agency

وەزیری دارایی پشتگیری لە داواکاریەکانی فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات

 

ڕۆژی یەکشەممە ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری پێشوازیکرد لە نوێنەرانی بەشێک لە فەرمانبەرانی گرێبەستی دامەزراوی پەرەپێدان کە لە وەزارەتی تەندروستی دەوام دەکەن و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە. لە دیدارێکدا وەزیری دارایی گوێبیستی داواکاریەکانیان بوو، وەک هەمیشە پشتیوانی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان دووپات کردەوە و ڕایگەیاند لەگفتوگۆکانیان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە و چاوەڕوانن لەداهاتوویەکی نزیکدا لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ لەسەر ئەو بابەتانە بگەن بە چارەسەرێکی گونجاو. سەبارەت بە گۆڕینی ناونیشانی ئەو فەرمانبەرانە لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی ، بەڕێز ئاوات شێخ جەناب ڕایگەیاند وەک وەزارەتی دارایی ڕەزامەندین لەسەر گۆڕینی ناونیشانەکانیان لە گرێبەستی پەرەپێدانەوە بۆ گرێبەستی ئاسایی لەسەر وەزارەتی دارایی.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەقایی: تا ئەم ساتە هیچ بەرنامەیەکمان بۆ بەشداریکردن لە گەڕی دووەمی دانوستانەکان لەگەڵ ئەمریکا نییە

یاسین

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان و جیهان

سەڵاح

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەهدی زانا و لەیلا زانا دەکات

یاسین