zagros news agency

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا کەسێکی بە دەستڕێژی گوللـە کوشت

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا ڕایگەیاند کەسێکی بە دەستڕێژی کوشتووە کە پلانی “هێرشی تیرۆریستی” لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا هەبووە.
بەپێی بەیاننامەیەکی ئێف‌ئێس‌بی کە ڕۆژی دووشەممە بڵاوکرایەوە، کەسی گومانلێکراو بە نیازی هێرشکردنە سەر میترۆی مۆسکۆ و دامەزراوەیەکی ئایینی جوولەکە بووە.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئەفسەران ویستوویانە کەسی گومانلێکراو دەستگیر بکەن، بەڵام لەدوای پێکدادان لەگەڵ هێزەکانی ئەمنی و تەقەکردن، گیانی لە دەست داوە.
دەزگای ئاسایشی ڕووسیا لە بەیاننامەکەیدا بێ ئاماژەکردن بە ناسنامەی کوژراوەکە، گوتوویەتی ناوبراو بە نیاز بووە دوای هێرشەکانی، بچێتە ئەفغانستان پەیوەندی بە گرووپێکی تیرۆریستییەوە بکات.
لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین هێرش لە مۆسکۆ و ناوچەکانی دیکەی ڕووسیا ڕوویانداوە و دەزگا ئەمنییەکانی فیدراسیۆنی ڕووسیا وەک “هێرشی تیرۆریستی” پۆلێنیان کردوون.
لە‌م هێرشانە، لە مانگی تەمووزی ڕابردوودا، هێرشی چەکداران بۆ سەر دوو کڵێسای ئۆرتۆدۆکس، دوو کەنیسە و بنکەیەکی پۆلیس لە شارەکانی دەربەند و مەخاچ قەڵا لە کۆماری خۆسەری داغستان، ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە. بەرپرسانی ئەمنیی ئەم کۆمارە و هێزە ئەمنییە فیدراڵییەکانی ڕووسیا، داعشیان وەک بەرپرسی ئەم هێرشە ڕاگەیاند.
پێش ئەم هێرشە، لە ڕۆژی هەینی مانگی مارسی ئەمساڵدا، لە یەکێک لە خوێناویترین هێرشەکانی ساڵانی دوایی لە ڕووسیا، چوار هێرشبەری چەکدار هێرشیان کردە سەر هۆڵی کۆنسێرتی “کرۆکۆس” لە نزیک مۆسکۆ و ١٤٥ کەسیان کوشت، لەوانە چەندین منداڵ و دەیان کەسیش بریندار کران. هێزە ئەمنییەکانی ڕووسیا، هێرشبەران و پلاندانەرانی ئەم هێرشەیان وەک ئەندامانی داعش و زۆربەیان بە خەڵکی تاجیکستان ناوبرد.
نزیکەی سێ هەفتە دواتر، لە ڕۆژی پێنجشەممەدا، دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی ڕووسیا، ئێف‌ئێس‌بی، هەواڵی پووچەڵکردنەوەی پلانی هێرشێک بۆ سەر کەنیسەیەک لە مۆسکۆی ڕاگەیاند.
بەیاننامەی ئێف‌ئێس‌بی، کەسی هێرشبەری وەک بیانییەکی ٢٢ ساڵەی خەڵکی یەکێک لە وڵاتانی ئاسیای نێوەندی ناساند کە “لە وڵاتی خۆیدا مێژووی تاوانی هەبووە و بەهۆی بیروباوەڕی توندڕەوانە و پەیوەندیکردن بە کەسانێک کە بەهۆی بەشداریکردن لە چالاکیی تیرۆریستی سزا دراون و پشتیوانی ئایدیۆلۆژیای ڕێکخراوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکان بوون، زیندانی کرابوو.”

هەواڵی پەیوەندیدار

Google تایبەتمەندیەکی نوێی لە بەشی کامێرا بۆ گەڕانی گووگڵ زیاد دەکات

یاسین

لە ئێران سەرقاڵبوونی هۆشی شۆفیران زیاترین هۆکاری ڕووداوی هاتوچۆیە

سەڵاح

قۆناغی یەکەمی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر کۆتایی هات

یاسین